ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له ئێران 20 هەزار کەسی تێپەڕاند

له شەو و رۆژی رابردوو زیاتر له 100 کەس گیانیان لەدەستداوه

K24 – هەولێر

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی لەم وڵاته راگەیاند.

کیانووش جەهانپوور ئەمڕۆ ئاشکرایکرد: "بەپێی دوایین پشکنینەکان، له ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 966 تووشبووی نوێ تۆمارکراوه و ژمارەکەی گەیشتووەته 20610 کەس.

جەهانپوور گوتی: هەر لەم ماوەیەدا 123 کەس گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی مردووان 1556 کەسی تۆمارکرد.

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران روونیشیکردەوه: تاکو ئێستا 7635 تووشبوو چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووه.

ئێران له رووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چین و ئیتاڵیا، ریزبەندی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان هەیه.

سەرچاوه: IRNA

 

K.S