زەریف: ئەمەریكا تیرۆریزمی دەرمان لەدژی ئێران پەیڕەو دەكات
"ئەمەریكا ناتوانێ ھەنگاوەكانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا شل بكات"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، گەمارۆكانی ئەمەریكا لەسەر كەرتی تەندروستی ھەنگاوەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شل ناكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا بە رۆژنامەی دی سان پائۆلۆی بەرازیلی راگەیاندووە، كە گەمارۆكانی ئەمەریكا رۆژ بە رۆژ بۆ سەر ئێران زیاد دەكات.
بە گوتەی زەریف تەنانەت ئێستا كە ئێران سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، گەمارۆكانی ئەمەریكا وایكردووە كە ناتوانن دەرمان و چارەسەری پێویست ھاوردە بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، تیرۆریزمی دەرمانی ئەمەریكاش ناتوانێ ھەنگاوەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا شل بكات.