راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه
لەمەودوا مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ رای گشتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه چه‌ند كه‌سێكی نابه‌رپرس بۆ مه‌به‌ستی گاڵته و رابواردن په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 122ـه‌وه ده‌كه‌ن و هۆشداریش ده‌داته ئه‌و كه‌سانه، كه لەمەودوا مامەڵەی یاسایی لەگەڵیان ده‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
بۆ ڕای گشتی...
ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی هێلی فریاگوزاری بەردەوامی 122مان خستۆتە بەردەم هاوڵاتیان بۆ خزمەتیان. بەداخەوە هەندێ کەسی نابەرپرس بۆ مەبەستی گاڵتە و رابواردن پەیوەندی بەم هێڵە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی:
1- سه‌رقاڵكردنی ئەم هێلە (کە لەم کاتەدا لەوانەیە کەسانێك حالەتیان گرژ بێت پێویستیان بە هێلەکە بێت).
2- دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزارکردنی ستافی 122 کە 24 کاتژمێر شەونخونی دەکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
بۆیە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی لەمەودوا مامەڵەی یاسایی دەکەین لەگەڵ ئەو کەسانەی بەمەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەهێلی ١٢٢ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
21ی ئاداری 2020
H.B