لە بەغدا 306 کەس دەستگیر کران
"زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، دەستی بەسەردا گیراوە"
K24 - ھەولێر
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشكرای كرد بەھۆی سەرپێچی قەدەغەی ھاتووچۆ 306 كەسیان دەستگیر كردووە، ھەروەھا زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، دەستی بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هاتووە، 306 کەس بەهۆی سەرپێچی لە قەدەغەی هاتووچۆ، لە چەند شارەکە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر 127 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە و چوار هەزار و 132 پێبژاردنیش بۆ سەرپێچیکاران کراوە.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند رۆژێكە قەدەغەی ھاتووچۆ لە شار و شارۆچكەكانی عێراق راگەیەندراوە. دوێنێش داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کرا، هەفتەیەکی دیکەش، قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق درێژبکاتەوە.