ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ هاووڵاتیانی پشدەر و بیتوێن
ھێزە ئەمنییەكان دەچنە ناو گەڕەكەكان
K24 - رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین دانیشتووانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن ئاگادار دەكاتەوە، كە زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن، لە ئەمڕۆوە ھێزە ئەمنییەكان دەچنە ناو گەڕەكەكان و ھەر كەسێك لە دەرەوە ببینرێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ھاتووە: "لەپێناوی پاراستنی تەندروستی خۆت و خانەوادە و دانیشتوانی گەڕەکەکەت و هاوشاریاندا، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بەو لەماڵەکانتان بمێننەوە، داوا لەهاووڵاتیان دەکەین پابەندبن بە بڕیاری تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی هاتووچۆ و ئەوانەی لەدەرەوەی ماڵەکانیاندان بەزووترن کات بچنەوە ژورەوە و لە ژوورەوە بمێننەوە و سەردانی هیچ کەس نەکەن، لە ئەمڕۆشەوە هێزەئەمنیەکان بە گەڕەک كۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هەر کەسێک لە دەرەوەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".