داعش لە كەركووك ھێرشی كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی
بارەگایەكی پۆلیسیان بۆردومان كرد
K24 - كەركووك
چەكدارانی داعش لە كەركووك ھێرشیان كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق.
پەیامنێری كوردستان24 پێی راگەیاندین، بەرەبەیانی ئەمرۆ چەكدارانی داعش لە نزیك كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك لە باشووری ئەو شارە، ھێرشیان كردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و شەڕ و پێكدادانێكی زۆر لە نێوانیاندا روویداوە، بەڵام زیانەكان نەزاندراون.
ھەروەھا داعش بارەگایەكی سەربە پۆلیسی فیدراڵییان لە نزیك كێڵگە نەوتی خەبازە بۆردومان كردووە، لە ئەنجامدا پۆلیسێك بریندار بووە.