هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
"سەرجەم دەرچوون و هاتنە ناوەوەو پێچ کردنەوەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود داخراوە"
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە سەرجەم دەرچوون و هاتنە ناوەوەو پێچ کردنەوەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود داخراوە.
لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە: "شۆفیران تەنیا دەتوانن بەرزە پردەکانی شەقامی مەلیک مەحموود بەکاربهێنن، کە بۆ ئۆتۆمبێلی رێگەپێدراوە بەپێی یاسا، بەرزەپردەکان، كە بریتین لە:.
پردی دەباشان
پردی کۆبانی
پردی چوار ڕێیانی سەرچنار
پردی قالاوا
پردی وڵوبە
پردی نە خۆشخانەی هیوا