ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئێران ھەڵكشا
زیاتر لە 23 ھەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
ژمارەی گیان لەدەستدان بەھۆی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران لە ھەزار و 800 كەس تێپەڕی و زیاتر لە 23 ھەزار كەسیش لەو وڵاتە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 127 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە ھەزار و 812 كەس.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار 411 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 23 ھەزار و 49 كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا 8 ھەزار و 376 كەس كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە.