9 كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، 9 كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: " 9 هاووڵاتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".

لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەكراوە، كە پێشتر 13 حاڵەتی دیكەی چاكبوونەوە لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

تائێستا کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 76 تووشبووە، لەنێویاندا كەسێك مردووە.