کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت

ماڵپەڕی میڵیتاری تایمز بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی جۆرج واشنتن ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێهێشت.

مالپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە جێگەی ئەو کەشتییە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (تیۆدۆر رۆزڤێڵت) کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات، هاتووەتە ناوچەکە؛ ئەمەش دوای ئەوەی کەشتیی جۆرج واشنتن ماوەی سێ مانگی لە ناوچەکەدا بەسەر برد، کە لە مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتبووە بنکەی یۆکۆسۆکا لە ژاپۆن. لە ئێستا کەشتییەکە لە ناوچەی بەرپرسیارێتیی کەشتیگەلی حەوتەمی ئەمریکادایە.

پێشتر چەند ڕرپۆرتێک ئاماژەیان بەوە دابوو، گەیشتنی کەشتیی تیۆدۆر رۆزڤێڵت وایکردووە بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2003ـەوە، سێ گرووپی هێرشبەری کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە یەک کاتدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان هەبێت.

هەروەها، سێرجیۆ گۆر، باڵیۆزی ئەمریکا لە هیندستان، لە رۆژی 20ـی تشرینی دووەمدا لە زەریای هیندی سەردانی کەشتیی جۆرج واشنتنی کردووە. هەروەها کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بۆشیش تا ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوەتەوە.ا