لە بازگەیەكی كەركووك رێگری لە پێشمەرگە دەكرێت
بۆ مووچە چوونەتە چەمچەماڵ
K24 - كەركووك
زیاتر لە 200 پێشمەرگە لە بازگەی پۆلیسی فیدراڵی لەنێوان چەمچەماڵ - کەرکووک گیڕیان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە کەرکووک.
یەکێک لەو پێشمەرگانە بە کوردستان24ی راگەیاند "بە مەبەستی وەرگرتنی مووچە سەردانی چەمچەماڵم کرد و لە گەڕانەوە لە بازگەی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک قەرەهەنجیر رێگریمان لێدەکرێت بۆ کەرکووک بگەڕێینەوە".
گوتیشی: "دەمەقاڵی لەنێوان ئەو پێشمەرگانەی رێگریان لێدەکرێت درووستبووە و پۆلیسەکانی بازگەکە چەکیان لە پێشمەرگەکان راکێشاوە و سوورن لەسەر ئەوەی بۆ کەرکووک نەگەڕێینەوە".
راشیگەیاند: "پەرلەمانتار و بەرپرسانمان لە کێشەکە ئاگادار کردووەتەوە و چاوەڕێی چارەسەری کێشەکەین".


