وه‌زیری ته‌ندروستی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
با كوردستان له كاره‌سات بپارێزین
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی دانیشتووانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ناو شه‌قام و به‌ته‌واوه‌تی له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه.
داواش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و تووشبووه به‌ڕێزانه بووه خۆیان بده‌نه ده‌ست تیمه‌كانی ته‌ندرووستی بۆ پشكنینی تاقیگه.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه هاوكاریان بن به پێدانی زانیاری با هه‌رێمی كوردستان له كاره‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین.
له 24 كاتژمێری رابردوو 22 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆڕۆنا تۆماركرا، كه 9 حاڵه‌ت له سێبیران و 7 حاڵه‌تیش له ده‌ربه‌ندیخان بووه، 2 حاڵه‌ت له ناو هه‌ولێر و 4ه‌كه‌ی دیكه‌ش له سلێمانی بووه.
ئ. م