لەسەر داوای حکومەتی هەرێم دوو کۆمپانیا نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێنن
خێراییەکەشی بەرزدەکەنەوه
K24- هەولێر
دوای ئەەوی لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا له کۆمپانیاکانی خزمەتگوازاریی ئینتەرنێت کرابوو، بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەریان، نرخی خزمەتگوزارییەکه کەمبکەنەوه و خێراییەکەش زیاتر بکەن، دوو کۆمپانیا دەسپێشخەربوون و وڵامی داواکارییەکەی حکومەتیان داوەتەوه.
به گوێرهی نووسراوێك، كه واژۆی ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستانی بهسهرهوه، ئاراستهی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمهتگوزاریی ئینتهرنێت كراوه، كه دهستپێشخهرییهك بۆ ههرزانكردنی نرخ و زیادكردنی خێرایی خزمهتگوزارییهكه پێشكهش بكهن.
کۆمپانیای فاست لینک یەکێک لەو کۆمپانیایانەیه بەدەم داواکارییەکەی حکومەتەوه هاتووه و بڕیار دا له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه نرخەکانی سەدا 25 دابەزێنیت. هەروەها بەڵێنی داوه به زیادکردنی سایتەکانی، خێرایی خزمەتگوزارییەکەی بەرزبکاتەوه.
کۆمپانیای نوورتێل-یش وڵامی داواکارییەکەی حکومەتی داوەتەوه و بڕیاری دا له ئەمڕۆوه خێرایی نینتەرنێتەکەی دوو هێنده لێبکات و کوالیتییەکەی بەرزبکاتەوه و خێرایی پاکێجی 39هەزارییەکەی له 15 مێگابیتەوه دەکاته 30 مێگابیت و له پاکێجه 59 هەزارییەکەی خێرایی له 25 مێگابیتەوه دەگەیەنێته 50 مێگابیت.
هەروەها نرخی خزمەتگوزارییەکان له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه سەدا 25 دادەبەزێنیت.


