هەولێر.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەر لە 4 ساڵ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو

بە دزینی 5 ئۆتۆمبێل تۆمەتبارە

K24- هەولێر:

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی دزینی 5 ئۆتۆمبێل فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "تیمەكانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ح.م.ح) دەستگیركردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ هەڵسابوو بە دزینی (٥) ئۆتۆمبێل و فەرمانی دەستگیرکردنی بە پێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراق بۆ دەركرا بوو".

H.B