عێراق ھەوڵی گەڕاندنەوەی بەشێکی هاووڵاتییان دەدات
داوایان كردووە بگەڕێندرێنەوە عێراق
K24 - ھەولێر
بەشێك لە رەوەندی عێراقی داوای گەڕانەوەیان كردووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە ھەوڵدایە بۆ گەڕانەوەیان.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "بەشێک لە رەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات داوای گەڕانەوە دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی قەیران، هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەیانمان گرتووهتهبهر، بۆ گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان".
سەحاف، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەت لە رێگەی باڵیۆزخانە و کونسڵخانەکانەوە، بەدواداچوون بۆ عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەکات، بۆ ئاگاداربوون لە باری تەندروستییان.