یاریگەیەکی تۆپی پێ دەکرێتە نەخۆشخانە

ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریگه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار دێت

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل، بەرپرسانی یانەکەی ئەم شارە بریاریانداوە کە یاریگەی پاکائێمپۆ بۆ پێشوازیکردن لە تووشبووانی ڤایرۆسەکە ئامادە بکەن.

ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێس بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەی زۆربەی وڵاتەکانی دیکە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کارەساتێکی گەورو دروست بێت و ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو شارەی بەڕازیل تووشی پەتاکە ببن، بۆیە شارەوانی ئەم شارە فەرمانی کردووە کە یاریگەی پاکائێمپۆ تایبەت بکرێت بە تووشبووان و بەم هۆیەوەش ئامادەکارییەکان دەست پێکراون و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو 10 رۆژی داهاتوو ئامادە ببێت.

یاریگەی پاکائێمپۆ دەکەوێتە شاری ساوپاولۆ و شوێنی 45 هەزار هاندەر دەگرێت و دوای کۆتایی هاتنی ئامادەکارییەکان شوێنی 200 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.