رەنگە ژمارەی تووشبوانی ئیتاڵیا 10 هێندەی ئەوەی ئێستا بێت

بەرپرسێکی ئیتاڵی زانیاری لەبارە داتاکان لە ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر:

سەرۆکی ئاژانسی کۆکردنەوەی داتاکانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، رەنگە ژمارەی حاڵەتەکانی ئیتاڵیا، 10 هێند زیاتر بێت لەوەی کە باس دەکرێت.

ئانگێلۆ بۆرێلی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی شارستانی ئیتاڵیا بە رۆژنامەی رێپەبلیکای گوتووە، پشکنین بۆ ئەو هەموو خەڵکە سنووردارکراوە و تەنها یەک تووشبوو لە 10 تووشبوو تۆمار دەکرێت.

بۆرێلی بڕوای وایە، 640 هەزار کەس لە ئیتاڵیا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیتاڵیا داوای لە وڵاتانی وەک هیند، رۆمانیا، رووسیا و تورکیا کردووە پێداویستی و دەمامکی بۆ بنێرن، بەڵام رەنگە ئەمە روونەدات.

Reuters