روونكردنه‌وه‌يه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى لەبارەی تووشبوویەکی کۆرۆنا
هەواڵی ناڕاست لەبارەی فڕۆکەخانە بڵاودەکرێتەوە
K24- سلێمانی:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاووڵاتییەی توشبووی کۆرۆنابووە و لە دەربەندیخانە، لە کاتێکدا کە فڕۆکەخانەی سلێمانی دابەزیوە، بڕیاری کەرەنتینەکردنی نەبووە، فڕۆکەخانە بەکارەکانی خۆی هەستاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هاونيشتمانيانى ئازيز ئه‌و به‌ڕێزه له 6/3/2020 له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌لايه‌ن تيمه‌كانى ته‌ندروستى يه‌وه پشكنين بۆ ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى تر‌ى ناو فڕۆكه‌كه كراوە، له‌و ڕێكه‌وته‌دا هيچ فه‌رمانێكى ليژنه‌ى باڵا نه‌بووه بۆ كه‌ره‌نتينه‌كردنى هه‌ر هاووڵاتيه‌ك كه له وڵاتانى ئه‌وروپاوە دەگەڕانەوە جگه له ئیتاڵیا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ته‌واوى سه‌رنشينه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه هيچ ئاماژه‌يه‌كى توشبوون به ڤايرۆسيان نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ش به‌بێ بوونى فه‌رمان ناتوانێت ڕێگرى له هيچ گه‌شتيارێك بكات كاتێك له پشكنين ده‌رده‌چن و هيچ كێشه‌يه‌كيان نه‌بێت .
داواش دەکات، هیچ لایەنێک هەواڵی ناڕاست بڵاونەکاتەوە چونکە دۆخەکە، دۆخێکی دژوارە.
دەقی روونکردنەوەکە:
له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان به بارودۆخێكى دژوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا دا تێپه‌ڕده‌بێت , به‌داخه‌وه كه‌سانێكى نابه‌رپرس و هه‌ندێك په‌يج و ناوه‌ندى ميديايى به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و چه‌واشه‌كارى كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌يه‌كى خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه ڕاوكێ لاى هاونيشتمانيانمان .
لێره‌دا بۆى ڕايى گشتى ڕاده‌گه‌يه‌ين كه سه‌ر له‌سه‌ره‌تايى سه‌رهه‌ڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆنـــاوه له سۆنگى هه‌ستكردن به به‌رپرسياريه‌تى و بۆ پاراستنى ئاسايشى ته‌ندروستى هاونيشتمانيانمان فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى يه‌كه‌م هه‌نگاوى نا بۆ دروستكردنى كه‌ره‌نتينه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا و له 29/1/2020 ده‌ستپێشخه‌رى كرد كه ناو فڕۆكه‌خانه‌دا بينايه‌كى ئاماده‌كرد تايبه‌ت به‌كه‌ره‌نتينه‌كردنى ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى كه له‌ووڵاتى (چين) ه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه , هه‌ر ئه‌وكاته‌ش هه‌ندێك له‌و ناوه‌ندى ميديايانه‌ى ئێستا , به‌رده‌وام له هه‌وڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كاريدابوون و گرنگى بابه‌ته‌كه‌يان به‌شێوه‌يه‌كى تر پێوانه ده‌كرد .
ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه زياتر تيشكى بخه‌ينه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له ژێر بڕيار و به‌يانه‌كانى ليژنه‌ى باڵاى ڕووبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا كارده‌كات و هه‌ر بڕيار و به‌يانێك له به‌ڕێزيانه‌وه ده‌رچووبێت ده‌ستبه‌جێ له فڕۆكه‌خانه‌دا جێ به‌جێ كراوه , به‌داخه‌وه دوێنێ 23/3/2020 له ڕاگه‌ياندنى توشبوانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستاندا يه‌كێك له توشبووه‌كان دانيشتووى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌نديخانى ئازيزه , ووێڕايى دڵگرانيمان به تووشبوونى ئه‌و هاونيشتمانى يه و ته‌واوى تووشبووانى تر هيواى هه‌رچى زووتر چاكبوونه‌وه‌يان بۆ ده‌خوازين .
هاونيشتمانيانى ئازيز ئه‌و به‌ڕێزه له 6/3/2020 له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى يه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌لايه‌ن تيمه‌كانى ته‌ندروستى يه‌وه پشكنين بۆ ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى تر‌ى ناو فڕۆكه‌كه كراوه , وه له‌و ڕێكه‌وته‌دا هيچ فه‌رمانێكى ليژنه‌ى باڵا نه‌بووه بۆ كه‌ره‌نتينه‌كردنى هه‌ر هاوڵاتيه‌ك كه له‌ووڵاتانى ئه‌وروپا وه ده‌گه‌ڕانه‌وه , جگه له وو‌ڵاتى ايتاڵيا , وه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ته‌واوى سه‌رنشينه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه هيچ ئاماژه‌يه‌كى توشبوون به ڤايرۆسيان نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ش به‌بێ بوونى فه‌رمان ناتوانێت ڕێگرى له هيچ گه‌شتيارێك بكات كاتێك له پشكنين ده‌رده‌چن و هيچ كێشه‌يه‌كيان نه‌بێت .
بۆيه لێره‌وه دڵنيايى ده‌ده‌ينه هه‌موولايه‌ك ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و چه‌واشه‌كاريانه دوورن له ڕاستى يه‌وه و وه هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه نــه‌ك ساردمان ناكاته‌وه به‌ڵكـــو تـــاوى زياترمان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنى گشتى وه خۆشمان به‌راوورد ناكه‌ين به هيچ شوێنێك و هيچ كه‌سيش به دڵسۆز و خه‌مخۆرت نازانين , باشتريش وايه ئه‌و په‌يج و ناوه‌نده ميديايانه ووردتر بڕوانن كه كه‌سێك ماڵى له شووشه‌بێت ناكرێت به‌رد بگرێته شوێنى تر .
هاونيشتمانيانى ئازيز
ئێوه ته‌ندروست باشبن و پابه‌ندى ڕێنماييه‌كان بن , ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له خزمه‌تكردنتان .
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی