ھێزەكانی چیك لە عێراق دەكشێنەوە

مەشق و راھێنانیان بە ھێزەكانی عێراق دەكرد

K24 - ھەولێر

بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆماری چیک، 30 سەربازی لە عێراق کشاندەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆماری چیک، 30 سەربازی لە عێراق کشاندەوە، کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراقدان و ئەرکییان مەشق و راهێنانە بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە، بۆ 316 كەس بەرزبووەتەوە. تا ئێستا 27 مردن بەهۆی پەتاكە تۆماركراون. ھەروەھا 75 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.