سەرۆکی حکومەت ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ پۆلیسی هەولێر دابین دەکات
هەموو پێداویستییەکی ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان تێدایە
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 25 ئۆتۆمبێلی نوێی بۆ پۆلیسی هەولێر دابینکرد.
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم ئۆتۆمبێلانە دیاری جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و جۆرەکەیان تۆیۆتا فرۆچنەرە و ژمارەیان 25 دانەیە.
راشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان هەموو پێداویستییەکانی پۆلیسیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی هەشت ساڵە ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ هێزەکانی پۆلیس دابینەکراوە و لە ئێستاشدا، هێزەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاودێریکردنی شەقامەکان، پێویستی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکان هەیە.