بڕیاری نوێ له بارهی كاری بانك و نووسینگهكانی ئاڵوگۆڕی دراو دهرچوو
رێنمایی و بڕیاری نوێ دهرچوون
K24 – ههولێر:
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا رێنمایی و بڕیاری نوێی سهبارهت به كاركردنی بانكهكان و نووسینگهكانی ئاڵوگۆڕی دراو دهركرد.
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیهندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
ئەمشەو 2020.3.25 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
کۆبوونەوە بڕیاریدا:-
1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.
2- نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانکە ئەهلییەکان، ڕۆژانی (یەک شەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان بکەنەوە.
3- لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێویستە ئەم بڕیارەی سەرەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بکەن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.3.25