هەولێر..دوو ئۆتۆمبێل بە خەڵکی قاچاخەوە دەستیان بەسەردا گیرا

هاووڵاتی عەرەبی بە قاچاخ گواستووەتەوە

K24- هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆ و زیرەڤانی لەسەر رێگای هەولێر گوێر دوو ئوتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا کە پڕبوون لە هاووڵاتی عەرەبی دانیشتوی دەوروبەری گوێر.

لە راگەیەندراوێک هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، هاووڵاتییەکان بەنیازبوون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.

ئاشکراشیکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەل شوفێرەکان وتیان کە ئەوانە کرێکاری کۆمپانیان و لەدوایی دەرکەوت کە ئەوانە کرێکاری ئەو کۆمپانیایانە نین.

هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بۆیە سەرنشینەکان رەوانەی پشکنینی پزیشکی کران و شوفێرەکانیش تەسلیم بە پۆلیس کران بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

داواش دەکات، ئێمە بەو جۆرە کەسانە و بەهەمووان رادەگەیەنین کەوا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و هاتووچۆ و بەرگری شارستانی و هەموو هێزە ئەمنیەکانی تر چاوکراوەن و بەبەردەوام لەسەر رێگایەکانن، ەپشکنین بۆ هەموو حاڵەتێکی گوماناوی دەکەن بۆیە داواتان لێدەکەین کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدەن چونکە رێکاریەکان زۆر توندن لەو حاڵەتانە.