ھەناردەكردنی ھێلكە لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

وەزارەتی ناوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، ھەناردەكردنی ھێلكە قەدەغە دەكرێت.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی ناوخۆ كە واژۆی د. سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی بەسەرەوەیە تێیدا ھاتووە: "لەسەر داواكاری وەزارەتی پیشەسازی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و رەزامەندی وەزیری ناوخۆ، تكایە كاری پێویست ئەنجامبدەن بە قەدەغەكردنی ھەناردەی ھێلكە بۆ دەرەوەی ھەرێمی كوردستان".