یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە ئوردن تۆمار كرا

تەندروستی جیھانی ناتوانی كاتی كۆتاییھاتنی كۆرۆنا دیار بكەن

K24 - ھەولێر

لە ئوردن یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا و تەندروستی جیهانیش رایدەگەیەنێت، ناتوانن كاتی كۆتاییھاتنی ئەم پەتایە دیار بكەن.

سەعد جابر، وەزیری تەندروستی ئوردن، یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی راگەیاند، کە ژنێکی بەساڵاچووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 23 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 235.

هاوکات، بەرپرسێک لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کرد، ناتوانرێت کاتی کۆتایی هاتنی ئەم ڤایرۆسە لە جیهان دیاری بکرێت.