بچووكترین تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌نده‌نه
ته‌مه‌نی ته‌نها 1 رۆژه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دره‌نگانی ئێواره‌ی رۆژی 14ی ئادار، بچووكترین تووشبوو به كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌ستنیشانكرا، كه كورپه‌یه‌كی تازه له دایكبووی ته‌مه‌ن 1 رۆژه‌یه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌نی به‌ریتانیا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی به‌ریتانی، دایكی منداڵه‌كه دوو رۆژ به‌ر له له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به گومانی ئه‌وه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی پشكنینی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی په‌تا جیهانییه‌كه بووه كه ئه‌ویش كۆرۆنا ڤایرۆسه (COVID-19).
پاش ئه‌وه‌ی كه زانراوه دایكی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆ كۆرپه‌كه كردووه ده‌ركه‌وتووه به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و تووش بووه. رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: "ئێستا دایك و كۆرپه‌كه له یه‌كجیاكراونه‌ته‌وه و هه‌ردووكیان به جیا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان".
هه‌روه‌ها وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی نۆرس مێدلسكس له ئه‌دمۆنتۆنی له‌نده‌ن، به رۆژنامه‌ی زه سه‌نی راگه‌یاندووه كه دیار نییه ئایا كۆرپه‌كه هه‌ر له‌ناو ره‌حمی دایكی‌دا پێش له دایكبوون تووشبووه یان دوای له‌دایكبوون تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه.
تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 15ی ئادار، له‌به‌ریتانیا هه‌زار و 143 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 21 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.