كۆرۆنا تاران كۆنترۆڵ دەكات
رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبێت
K24 - ھەولێر
بەرپرسی ناوەندی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاران رایگهیاند، ڤایرۆسهكه بە تهواوی تاران دا بڵاوبووەتەوەو رۆژانی داھاتوو بۆ دانیشتووانی شارەكه دژوار دەبێت.
عەلیرەزا زاڵی، بەرپرسی ناوەندی رێگریكردن لە كۆرۆنا لە پایتەختی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر له ناوچەیهكی تاران كۆرۆنای بڵاوبوو، بەڵام بەھۆی پابەند نەبوونی بەشێك لە ھاووڵاتییان، ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تهواوی تاران تهشهنهی سهندووه.
بەگوتەی عەلیرەزا زاڵی، لە دوو ھەفتەی داھاتوودا دەرەنجامەكانی ئەو بڵاوبوونەوەیە دەردەكەون و نایشارێتەوە، كە رۆژانی داھاتوو بۆ دانیشتووانی پایتەختی ئێران دژوارو ھەستیار دەبێت.