روحانی: گەمارۆكانی ئەمەریكا خەڵكی ئێرانی كردووەتە ئامانج
"ئەمەریكا لە قەیرانی كۆرۆناشدا گوشارەكانی سەر ئێرانی كەم نەكردووەتەوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت "گەمارۆكانی ئەمەریكا راستەوخۆ خەڵكی وڵاتەكەی كردووەتە ئامانج و زۆرداری ئەو وڵاتە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشكرا بووە".
بەگوتەی حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشترین دەرفەت بوو، كە ئەمەریكا گوشارەكانی سەر ئێران كەمبكاتەوە، بەڵام ئەو كارەی نەكردووە".