ئێران ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات
زەریف: دەستپێشخەری شەڕ نابین
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دەستپێشخەری شەڕ ناكەن، بەڵام ھێرشیان بكرێتە سەر بە تووندی وەڵام دەدەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاند، كە ئەوان ھاوپەیمان و دۆستیان لە ناوچە ھەیە نەك گرووپی چەكدار.
زەریف راشیگەیاند "ئەمەریكییەكان دووڕوو و ساختەچین".
وەزیری دەرەوەی ئێران ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات و دەڵێ، ئەوان دەستپێشخەری شەڕ نابن، بەڵام وەڵامی تووندیان بۆ ئەو لایەنانە دەبێ كە دەستپێشخەری شەڕ بن.