"ئەم ھەفتەیە بۆ عێراق مەترسیدارە"

داوا لە خەڵك دەكرێت پابەندی رێنماییەكان بن

K24 - ھەولێر

شانەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، ئەم هەفتەیە بە مەترسیدار ناودەبات و داوا لە خەڵك دەكات پابەندی رێنماییەكان بن.

ئەمیر عەلی حەسون، سەرۆکی شانەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە مەترسیدارە. داواشی لە خەڵک کرد، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

هەروەها حەسون، داوای لە کەناڵەکانی راگەیاندن و دامەزراوە میدیاییەکان کرد، لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان، لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاربن.

تا ئێستا هەزار و 31 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 64 کەسیش مردون و 344 توشبووش چاکبوونەتەوە.

سەرچاوە: RT