قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق درێژکرایەوە

هەزار و 122 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوونە

K24 - ھەولێر

شانەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدا تاوەکو 18ی نیسان قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکاتەوە، لەپێناو رووبەڕووبونەوە و خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسەکە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 26 هەزار و 331 پشکنینی دیکە کراوە و 91 حاڵەتی دیکە توشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئیستا هەزار و 122 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 65 کەسیش مردون و 373 توشبووش چاکبوونەتەوە.