وهزارهتی تهندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردهوه
له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا 13 حاڵهتی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون

K24- ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له پارێزگاكانی ههرێم راگهیاند و بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له ماوهی شهو و رۆژێكدا 13 حاڵهتی تووشبوون تۆماركراون.
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
راگهیهندراوی وهزارهتی تهندروستی ژمارە (46)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6831) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1300) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (51) لە سلێمانی، (408) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (5531) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتهوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكهی کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، کە کۆی گشتی بریتی بوو له (12) هاووڵاتی.
- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1239) پشکنین ئەنجام دراوە، (814) هەولێر، (184) سلێمانی، (241) دهۆك.
دەرەنجام (13) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
- پارێزگای هەولێر (9) پۆزەتیڤ، (5) ئافرەت تەمەنیان (42)، (36)، (26)، (17)، (13) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (50)، (42)، (35) ساڵ و منداڵێك تەمەن (9) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
- پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) پیاو تەمەنیان (24)، (22)، (18) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (43) ساڵ کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (324) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (134) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان، جارێکی دیكه تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
10ی نیسانی2020
H.B