ئایا فیلم كارتۆنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی كۆرۆناشی كردووه!!
له كارتۆنه‌كه‌دا ڤایرۆسه‌كه ناوی ئوساكایه و له ژاپۆن سه‌ری هه‌ڵداوه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و زنجیره فیلم كارتۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌ی ناوبانگی به به‌ڕاستگه‌ڕانی پێشبینییه‌كانی ده‌ركردووه، ئایا پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنای له چین كردووه، ئه‌م هه‌واڵه زۆر كه‌سی له جیهاندا تاساندووه. چۆن له ئه‌ڵقه‌یه‌كی كارتۆنی خێزانی سمپسۆن، له 1993 دا پێشبینی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له چین كراوه؟ راستییه‌كه له كوێدایه؟
له ئه‌ڵقه‌ی 21ی وه‌رزی چواره‌می زنجیره‌كه‌دا باس له تووشبوونی خه‌ڵكی سپرینگفێڵدی ئه‌مه‌ریكا به ڤایرۆسێكی كوشنده ده‌كرێت، كه ناوی لێنراوه ئوساكا و له ژاپۆن سه‌ری هه‌ڵداوه.
وه‌ك له فیلم كارتۆنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كارمه‌ندی كارگه‌یه‌كی ژاپۆن ده‌كۆكێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكای بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ڤایرۆسه‌كه ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا.
راستی فیلم كارتۆنه‌كه ئه‌وه‌یه، كه باس له ئه‌نفلۆنزایه‌كی خه‌یاڵی به ناوی (Osaka Flu) ده‌كات و دواتر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رێی پرۆگرامه كۆمپیوته‌رییه‌كانه‌وه ناونیشانیان گۆڕیوه و كردوویانه به (Marge in Chains). بێگومان ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌وه بوون، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن پێیان وایه كۆرۆنا ڤایرۆسێكی درووستكراوه و بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و شه‌ڕی ئابووری داهێنراوه.
H.B