قایمقامی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی زیادبوونی پارەی موەلیدەکان دەدات
ئەم مانگە بڕی چەند بۆ هەر ئەمپێریک دیاری کراوە؟
K24 – ههولێر:
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لەبارەی دەنگۆ و سکاڵای زیادبوونی پارەی موەلیدە ئەهلییەکان روونکردنەوە دەدات.
قایماقامی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم مانگە کەمترین نرخ بۆ موەلیدەکان دانراوە کە 37 دینار بووە بۆ یەک ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا.
راشیگەیاند، بەپێی ئەو کاتەی موەلیدەکان کار دەکەن، پارە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش وایکردووە، نرخەکان بەگوێرەی گەڕەکان جیاوازی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاد وەربگرێت، سزا دەدرێت.