كەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان  ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری نمەباران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 22 و سلێمانی 18 و دھۆك 20 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.