رۆژنامەکانی ئەمەریکا چین بە "خیانەتکردن" بەرامبەر بە جیهان تۆمەتبار دەکەن
"چین نەبوایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرگیز بەمجۆرە نەدەبوو"
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
نیویۆرك تایمز نووسیویەتی: "به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر و باوه‌ڕپێكراو هه‌یه، له‌نێویاندا لێكۆڵینه‌وه دوورودرێژه‌كه‌ی زانكۆی ساوسهامبتۆن –ی به‌ریتانیا كه ئه‌گه‌ر چین سێ هه‌فته پێشتر كاربكردایه له كه‌مترین حاڵه‌تدا 95%ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌شێت كه‌متر بوایه‌ته‌وه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز كه رۆژی 12ی نیسان بڵاوبۆته‌وه: بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ، شی جین بینگ سه‌رۆكی حزبی شیوعی چین، زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی ڤایرۆسه‌كه، شارده‌وه و ونیكرد و له‌ناوی برد، هه‌مووشی له رێگه‌ی ئه‌و چاودێرییه فراوانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت سه‌پاندی، له‌ناوبردنی ئه‌و داتایانه‌ی هه‌بوون، هه‌روه‌ها به‌لاڕێدا بردنی زانیارییه‌كان و بهتاوانكردنی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كرد و سه‌رنگومكردنی ئه‌وانه‌ی رایانگه‌یاند.
له22ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، د. ئای ڤین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ووهان، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن ده‌رباره‌ی كۆڤید -19 ده‌نێرێت بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشك له‌نێویاندا د. لی ویندلینگ و هه‌شت دكتۆری دیكه كه دواتر هه‌ر هه‌شتیان ده‌ستگیر ده‌كرێن و د. ئای ڤین-یش سه‌رنگوم ده‌كرێت.
د. ئای ڤین به وردهكاییهوه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له ژێر ناوی "ئه‌و كه‌سه‌ی شاوری ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا" زانیارییه‌كانی له‌مانگی مارس، له گۆڤاری (رینیو) بڵاوكرده‌وه، دواتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ری گۆڤاره‌كه چاوپێكه‌وتنه‌كه لادرا و خۆشی بێسه‌روشوێن كرا.
د. لی ویندلینگ له 1ی كانوونی دووه‌می 2020، ئاگاداركرایه‌وه به‌وه‌ی پروپاگه‌نده بڵاوده‌كاته‌وه و بانگهێشتكرا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شاری ووهانی حزبی شیوعی چین و به‌ڵێننامه‌ی لێوه‌رگیرا كه واز له پروپاگه‌نده بێنێت له‌به‌ر رای گشتی. دواتریش فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌شت دكتۆر ده‌رچوو كه تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
هه‌روه‌ها له 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، د. هۆ پاك لیۆنگ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له زانكۆی هۆنگكۆنگ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، بۆیه پێویستی به چاودێرییه‌كی توند هه‌یه.
دوای ئه‌م هه‌موو ئاگاداركردنه‌وه‌یه، لیژنه‌ی ته‌ندروستی شاری ووهان رایگه‌یاند له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 بڵێ نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه ناگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر و ته‌نانه‌ت له 22ی كانوونی یه‌كه‌م وتی: "چین كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه".
له 23ی كانوونی یه‌كه‌م، حكومه‌تی چین بڕیاری كەره‌نتینی شاری ووهان-ی دا، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو شت كۆتایی هاتبوو، ملیۆنان كه‌س له چینه‌وه رووه و دونیا گه‌شتی كردبوو بۆ جه‌ژنی ساڵی چینی نوێ و به هه‌زارانیش گه‌شتیان كردبوو بۆ كه‌رتی هێبی. ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی كه رویانكردبووه ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئیتالیا بۆ گه‌شت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یان تیا ده‌ركه‌وێت چونكه وه‌ك له رووی زانستییه‌وه زانراوه ڤایرۆسه‌كه 14 رۆژی ئه‌وێت بۆ تروكاندن.
رۆژنامه‌ی هێڵ رۆژی 10ی نیسان له راپۆرتێكدا ده‌نوسێت: رۆژی 23ی فێبریوه‌ری (رن تشی تشیانگ) ملیۆنێری پێشوی خانووبه‌ره‌و ره‌خنه‌گری پێشووی حزبی شیوعی چین له وتارێكدا نووسی:"نه‌مبینه‌وه ئیمپراتۆرێك به به‌رگێكی نوێوه، به‌ڵام گاڵتەجارێک دەهبینم به به‌رگێكه‌وه كه به‌رده‌وامه بۆ دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌ت".
تشیانگ قسه له‌سه‌ر قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتی چین و رێگری توندی ئازادی راده‌ربڕین دەکات کە بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. هه‌روه‌ها بینگ شاردییه‌وه، كه له‌م دواییه‌دا حزبی شیوعی چین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رووبه‌رووی كردووه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌ی هێل-دا هاتووه، بێده‌نگی و سه‌ركوتكردنی ده‌نگی د. لی ویندلینگ و ئای ڤین باجه‌كه‌ی ئیتالیا دای كه بووه كانگای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە به ئه‌وروپا و رێژه‌ی مردن 12%ـە كه شه‌ش ئه‌وه‌نده مردنە له ژماره ناڕاسته‌كانی چین. به‌دوایدا ئیسپانیا كه رێژه‌ی مردن 9%ـیە. هه‌روه‌ها ئه‌مەریكا كه ئێستا له پێش هه‌موویانه‌وه زیانی گیانی به‌ركه‌وتووه كه له‌ماوه‌ی 14ی كانوونی یه‌كه‌م تا 30 كانوونی یه‌كه‌م كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌رووی چین-دا، 430 هه‌زار كه‌س روویان له ئه‌مەریكا كردووه كه ئه‌گه‌ر هه‌مووی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بێت، 1%ـی هه‌ڵگربێت، ئەوا بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ئیتالیا و ئیسپانیا و ئه‌وروپاوه تا رۆژی 12ی ئادار ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاری داخستنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا، زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له‌و ماوه‌یه ته‌نیا گه‌شتی نیویۆرك-یان كردووه.
له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه، ئێستا ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كانی وه‌ك هیندستان و هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌فریكا كه زیاتر له 10 ملیۆن كه‌سیان به‌ده‌ست كه‌می به‌رگری له‌شه‌وه ئه‌ناڵێنن و هێشتا نه‌خۆشی ئیبۆلا به‌رۆكی به‌رنه‌داون. ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆرۆنا ڤایرۆس به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنوور له جیهاندا و چین-یش به شێوێنێكی ته‌واو ئارام وه‌سفده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كۆریای باشور كه پێشه‌نگی تاقیگه‌یی پشكنینه له جیهاندا و رۆژانه 15 هه‌زار پشكنین ده‌كات و راسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه كەرهنتنی به‌شی زۆری وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌ڵام هێشتا هێور نه‌بۆته‌وه؛ وێرای دابه‌زینی ژماره‌ی تووشبوون و مردن.
رۆژمانه‌ی بۆستن پۆست رۆژی 10ی نیسان نوسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه و سه‌رنگومكردنی هه‌موو داتاكان له‌لایه‌ن حزبی شیوعی چین-ه‌وه و 200 ملیۆن كامێرای ته‌له‌فیزیۆنی سی سی تی ڤی سه‌ر به ناوه‌ندی حزبی شیوعی، ئێستا هه‌موو شت ونه و كه‌س نازانێت ئه‌م ڤایرۆسه چۆن هاته دونیاوه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌وترێت له بازاڕی زیندەوەر و گیانله‌به‌ر فرۆشانی ووهان سه‌ریهه‌ڵدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه بڵاونه‌كراوانه‌ی كه حزبی شیوعی چین نه‌یده‌زانی چۆن چاره‌سه‌ریان بكات، له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زانیارییه‌كان دهشێوێنران و وا نیشانده‌درا كه (گه‌ل) شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا ده‌كات كه‌چی له‌ولاوه کورەی سووتاندنی ته‌رمی مردووانی دانابوو كه رۆژانه به‌هه‌زاران مردوو ئه‌سوتێنرا. شی جین بینگ وا هێنرایه به‌رچاو به ده‌مامكێكه‌وه، پاڵه‌وانی رزگاركردنی جیهانه.
هه‌موو راپۆرته‌كان كه ره‌خنه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر چین جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی (بینگ) قه‌یرانی ته‌ندروستی و كۆڤید 19ی له‌جیهاندا دروستكرد كه بووه رێوره‌سمی یه‌كێك له قه‌یرانه مرۆییەکان له‌مێژووی مرۆڤدا.
هه‌روه‌ها پێیانوایه خه‌ڵكی چین ئیتر نابێت به ته‌نیا بوه‌ستن و ناشبێت و بترسن. گۆڤاری تایم ده‌ڵێت: "له پێناو به‌رگری له دیموكراتییه‌ت و مافی مرۆڤ له چین، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوهه‌ڵوێست بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی چین بۆ به‌ده‌ستهێنانی خستنه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و شاردنهوانهی ده‌رهه‌ق به نه‌خۆشییه‌كه نواندی".
H.J