کارمەندێکی کۆمپانیایەکی پەیوەندیی لە تاوەرێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

رووداوێک لە هەولێر

K24 – هه‌ولێر:

کەمێک لەمەوبەر، لە گەڕەکی رۆشنبیری دارەتوو لە هەولێر، کارمەندێکی کۆمپانیایەکی پەیوەندیی و گەیاندن بەناوی دێدەوان عەبدولمتەڵیب کە خێزاندارە و باوکی یەک منداڵە لە تاوەرێک کەوتە خوارەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەسەکە گیانی لەدەستداوە و کارمەندی کۆمپانیایەکی چاککردنەوەی هێڵەکانی پەیوەندییە.