"کردەوە تیرۆرستییەکان لە عێراق زیادیکردووە"

وەزیری بەرگری عێراق: پێویستە ھەوڵەكان رێكبخرێنەوە

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەرەتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كردەوە تیرۆریستییەكان زیادیكردووە.

نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، لەم ماوەیەی دوایی و بە سوود وەرگرتن لەم دۆخەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە پێشەوە، چەکدارانی داعش کردەوەی زیاتری تیرۆرستییان ئەنجامداوە.

 شەمەری، ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر چەکدارانی رێکخراوەکە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، لە باشووری کەرکووک، 23 چەکداری داعش لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا کوژران.