18 چاکبووەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر رەوانەی ماڵەوە کرانەوە
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
سەعدی عەلی سەرۆکی پەرستارانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، 18 نەخۆش (covid 19) کۆرۆنا کە دوێنێ بەتەواوەتی چاکبونەوە، ئەمڕۆ رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.
راشیگەیاند، تووشبووەکان بەهۆی پرسەکەی گەڕەکی کارێزان تووشی ڤایرۆسەکە بووبوون و هەندێکیشیان خەڵکی شارۆچکەی سۆرانن.
ئاماژەی بەوەکرد، 24 نەخۆش لە نەخۆشخانەی رزگاری چاکبوونەتەوە و ئێستا 67 نەخۆش ماون و تەندروستیان جێگیرە.