ئامارێکی نوێی ئازادکردنی بەمەرجی بەشێک لە زیندانیان راگەیەندرا

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە زیندانیان بە دەستەبەری و سزادراوی بەردراو ئازاد دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجومەنی دادوەری ئامارێکی نوێی ئازادکراوان بە دەستەبەری و سزادراوانی بەردراو (الافراج الشرطی) راگەیاند.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم، لە سنووری پارێزگای هەولێر، 159 دەستەبەر و سزادراو بەردراون. لە سلێمانیش 348 و لە دهۆک 319 کەس بەردراون.

ئەم بەردانە بە مەرجە بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی نووسراوەکە لە داهاتوو، ئاماری نوێ بڵاودەکرێتەوە.

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانیان، بڕیاردرا بەشێک لە زیندانیان بەشێوەیەکی کاتی ئازاد بکرێن.