4 تووشبووی دیكەی شاری هەولێر لە ڤایرۆسكی كۆرۆنا چاك بوونەوە

ژمارەی كۆی چاكبووەكانی پارێزگای هەولێر لە كۆرۆنا بوو بە 78 كەس

K24- هەولێر:

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 4 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەوە.

دلۆڤان محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لە راگەیەندراوەكەیدا دووپاتی كردەوە، 4 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ کراوەتەوە و سەرجەمیان نیگەتیڤ دەرچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، تا ئێستا 78 كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سنووری هەولێر بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

H.B