دهۆك.. چەند شوێنێكی دیكە دەكرێنەوە

مەرجەكانی كردنەوەش راگەیەندران

K24- دهۆك:

بە مەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك لە چوارچێوەی رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا، ئیدارەی ئەو پارێزگایە خشتەی ئەو شوێنانەی راگەیاند، كە بڕیارە بكرێنەوە و كاتەكانیشی دیاری كرد.

بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی پارێزگای دهۆك، بۆ هەر شوێنێك بەم شێوەیەیی خوارەوە كاتی كردنەوە و داخستنیان دیاری كراوە:

  • كردنەوەی شوێنی فرۆشتنی شیرنی و ساردەمەنی بە شێوەی دیلیڤەری بەبێ دانیشتن، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.
  • كردنەوەی شوێنی فرۆشتنی ترشیات و چەرەزات، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.
  • شوێنی چاكردنەوەی ئامێرەكانی "دەڕاسە و تراكتۆر"، لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.
  • شوێنی روونگۆڕ و پەنچەرچی ئۆتۆمبێل، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە.

جەختیش دەكاتەوە، مەرجی كردنەوەی ئەو شوێنانەی بڕیاریان لەسەر دراوە، ئەوەیە كە دەبێت بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەكان بێت.

H.B