6 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ چاكبوونەوە

گەڕانەوە ماڵەوە

K24 - سلێمانی

شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە، ئێستا تەنھا چوار كەس تووشبووی چەمچەماڵ لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای مانەوەیان دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، 6 شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێنج ئافرەت و یەک پیاون ئەندامی یەک خێزانن پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان، کە  خۆشبەختانە دەرکەوت ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ راشیگەیاند: "لەئێستادا تەنها چوار تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان".