قایمقامی ھەولێر: دابەشكردنی ھاوكاری بەسەر خێزانە ھەژارەكان بەردەوام دەبێت
قەدەغەی هاتووچۆ گۆڕانی بەسەردا دێت
K24 – هه‌ولێر:
قایمقامی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی ھاوكاری بەسەر خێزانە ھەژارەكان لە ھەولێر بەردەوام دەبێت و لە رێگەی لیژنەی تایبەتی قایمقامیەت خێزانەكان دەكرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌رده‌وامه و له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی قایمقامیه‌ته‌وه ده‌بێت. دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه له‌سه‌رتاوه له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ده‌زگای روانگه و خێرخوازان و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو، دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌رده‌وامه. سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارن، قایمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانی خێزانه هه‌ژاره‌كان كۆده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌گه‌نه جێگه‌ی درووستی خۆی. روونیشی كرده‌وه، به‌بێ جیاوازی هه‌ر خێزانێك پێویستی به هاوكاری بووبێت و زانیاری‌یان له‌سه‌ری به‌ده‌ست گه‌یشتبێت، هاوكارییه‌كانیان پێگه‌یاندبوون.