توركیا بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ مه‌خمور بۆردومان ده‌كات

به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

توركیا به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ مه‌خموور و نزیك زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووخ بۆردومان ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند جارێك بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان كراون و فڕۆكه‌كانیش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ئاماری زیانه‌ گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.