عێراق رێگە بە زیارەتكارانی ئێران نادات
پارێزگاری کەربەلا: رێگە بە سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی نادەین
K24 - ھەولێر
پارێزگاری کەربەلا رەتیدەکاتەوە رێگە بە زیارەتکارانی ئێرانی بدات، بچنە ناو شارەکەوە، تا مەترسییەكانی كۆرۆنا بە تەواوی دەڕەوێتەوە.
نسەیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند، رێگە بەهیچ زیارەتکارێکی ئێرانی نادرێت بێنە ناو شارەکەوە، تا بە تەواویی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف، داوای لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق کرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف درێژبکاتەوە.