كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان  نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمە  باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 و سلێمانی  و دھۆك 23 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.