عێراق زیاتر لە 16 هەزار زیندانی ئازاد دەکات
كۆرۆنا زیندانەكان چۆڵ دەكات
K24 - ھەولێر
بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، عێراق زیاتر لە 16 هەزار زیندانی ئازاد دەکات.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە، ژمارەی ئەو زیندانیکراوانەی بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە گرتووخانەکانی عێراقدا ئازادکراون، گەیشتە 16 هەزار و 45 کەس.
تائێستا لە عێراق، زیاتر لە هەزار و 415 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 812 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 79 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.