نێچیرڤان بارزانی: بالیسان و شێخ وه‌سانان بوونه قوربانیی ده‌سپێکی كیمیابارانه‌كانی به‌عس له کوردستان
"به ڕێز و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه، سڵاو له خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی كیمیابارانی بالیسیان و شێخ وه‌سانان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌ساته‌كه ده‌ستپێكی تاوانی كیمیابارانی به‌عس بوو له كوردستان.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌مری کیمیابارانی بالیسان، شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی که به‌رله 33 ساڵ له 16/4/1987 بوونه قوربانیی ده‌سپێکی تاوانه‌کانی کیمیابارانی به‌عس له کوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "به ڕێز و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه، سڵاو له خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان".