مه‌سرور بارزانی: له خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بین
سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی تایبه‌ت به 33همین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 33همین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاتووه: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له تویته‌ری خۆی:
"له (33) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و ژمارەیەک گوند و ئاوایی دەڤەری خۆشناوەتی، کە رۆژی 1987/4/16 لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابانکران و بووەهۆی شەهیدبوون وبرینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان".
On 16 April 1987, the Baath regime gas attacks on Balisan Valley, Sheikh Wasanan and other villages started a long, murderous campaign against Kurdistan. Hundreds died. Thousands suffered appalling injuries. Many survivors have never fully recovered. We honour them all. pic.twitter.com/Rmqsv6Tkvi
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 16, 2020