هه‌ولێر.. 17 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌

باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، 17 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توندروستیی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه‌، ‌، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، 17 تووشبووی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، وە پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ کراوه و ئه‌نجامی سه‌رجه‌میان نیگه‌تیڤ ده‌رچووه‌ و بڕیار درا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌، ژماره‌یان بووه‌ته‌ (۱٠٦) کەس.

H.B